تەندروستیی سلێمانی: هیوای منداڵبوون بۆ ژنێکی گەنج گەڕێندرایەوە

تەندروستیی سلێمانی، ڕایگەیاند، بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک هیوای منداڵبوون بۆ ژنێکی گەنج گەڕێندرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە کارێکی پزیشکیی سەرکەوتوودا، تیمە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاریی سلێمانی توانییان لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەکی تایبەت و وردەوە، کۆتایی بە ناڵاندنی خاتوونێکی گەنج بهێنن کە بەدەست بوونی گرێیەکی گەورەوە لە منداڵدانیدا دەیناڵاند، بەمەش هیوای منداڵبوونیان بۆ گەڕاندەوە.

چیرۆکی نەخۆشەکە:

نەخۆشەکە خاتونێکی تەمەن 25 ساڵ بوو، کە بەدەست بوونی گرێیەکی ئێجگار گەورەوە بە قەبارەی 20 سانتیمەتر لە منداڵدانیدا دەیناڵاند، ئەم گرێیە ببووە ڕێگرێکی سەرەکی لەبەردەم پڕۆسەی منداڵبوون.

بەهۆی مەترسییەکانی ئەم دۆخە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر توانای وەچەخستنەوەی نەخۆشەکە، پزیشکان بڕیاریاندا بەپەلە پرۆسەی چارەسەرکردن و نەشتەرگەریی بۆ دەستپێبکەن.

تەندروستیی سلێمانی، دەڵێت، پرۆسە پزیشکییەکە لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی و بە سەرپەرشتیی بەشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەکە وتیمێکی پزیشکانی پسپۆڕ(د. سۆما تاهیر، د. کانی فەرەیدون، پزیشکانی بێهۆشکاری و کارمەندانی تەندروستی بەشی نەشتەرگەری) ئەنجامدرا.

ئەوەش دەڵێت، لەم تەکنیکە پزیشکییە وردەدا، تیمەکە بە لێهاتووییەکی بەرزەوە توانییان گرێکە بە تەواوی لەناو منداڵدانی نەخۆشەکە دەریبهێنن، بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە زیانێک بە شانە و پێکهاتەی منداڵدانەکە بگەیەنن.

May be an image of hospital

May be an image of hospital

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share