دامەزراوەی ئایتۆک: نزیکەی 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی سولی فێستیان کردووە

دامەزراوەی ئایتۆک، ڕایگەیاند، نزیکەی 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی سولی فێستیان کردووە.

دامەزراوەی ئایتۆک، ڕێکخەری فێستیڤاڵی سولی فێست، ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار ڕۆژی یەکەمی سولی فێست، فێستیڤاڵەکە توانی کاریگەرییەکی گەورە لەسەر ئاستی ئابوری و کۆمەڵایەتی و میدیایی دروستبکات.

دەشڵێت، بەگوێرەی داتای سەرەتایی، نزیکەی 100 هەزار بەشداربوو لە ماوەی ئەو چوار ڕۆژەدا سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە، کە ئەمە ریکۆردێکی تازەیە بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.

ئاماژە بەوەشدەکات، لە ڕووی ئابوورییەوە، زیاتر لە 600 ملیۆن دینار ئاڵوگۆڕی بازرگانی تۆمارکراوە، کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سوودی بە کۆشکەکان، بازرگانان و بەشداربووانی بازاڕی فێستیڤاڵەکە گەیاندووە.

ئەوەش دەڵێت، لە ڕووی میدیایی و دیجیتاڵیشەوە، لە ماوەی 26ی حوزەیران تاوەکو 1ی تەمموز، ناوەڕۆکەکانی سولی فێست گەیشتوون بە 15.63 ملیۆن ڤیو، بەبێ هیچ سپۆنسەرکردنێک، هەروەها 104.5 هەزار کارلێک تۆمارکراوە، کە بریتییە لە ئەو کەسانەی کلیکیان لەسەر ناوەڕۆکەکان کردووە.

دامەزراوەکە ئەوەش دەڵێت، ئەم داتایانە پیشاندەدەن کە سولی فێست لە چوار ڕۆژی یەکەمدا توانیویەتی ببێتە یەکێک لە گەورەترین چالاکییە نیشتمانی و ئابووری و میدیاییەکانی سلێمانی و هەرێمی کوردستان.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی زانیارییەكە ئاشكرادەكات
تایبەتە بە دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەدات و جەختیشدەكاتەوە لە ئێستادا نرخی…
Total
0
Share