سروە محەمەد: نووسراومان بۆ عەلی زەیدی بەرزکردووەتەوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نووسراوی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانمان ئاڕاستەی عەلی زەیدی کرد.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراومان بۆ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق بەرزکردووەتەوە تاوەکو بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

وتیشی، عەلی زەیدی هەر بەرنامەیەکی ئابوریی هەبێت کە بە سوودی هەرێمی کوردستان بێت، ئێمەش پشتگیری دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خوێندنەوەی هۆنراوەیەکی کوردییەوە سکاڵا لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تۆمارکرا

بەهۆی ئەوەی لە میانی سەردانێکیدا بۆ شاری ئامەد لە باکووری کوردستان، لە رێوڕەسمێکدا هۆنراوەیەکی کوردیی خوێندەوە؛ سکاڵای یاسایی…
Total
0
Share