کەشناسیی عێراق: پلەی گەرما دەگاتە نیوەی پلەی کوڵان

وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، ڕایگەیاند، پلەی گەرما دەگاتە نیوەی پلەی کوڵان.

عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، ڕایگەیاند، “بەگوێرەی پێشبینییەکان کۆتایی ئەم مانگە شەپۆلی گەرمای هاوین ڕوو لە عێراق دەکات و دەچینە قۆناغی وەرزی هاوینەوە”.

وتیشی، پلەی گەرما لە زۆربەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور بۆ 50 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە پارێزگاکانی باکوور (هەرێمی کوردستان)، پلەی گەرما کەمتر بەرزدەبێتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق: سیستمی ئەسیکۆدا نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی شتومەک

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، پەیڕەوکردنی سیستمی ئەسیکۆدا نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی کاڵا و شتومەک، بەڵکو بۆ نەهێشتنی…
Total
0
Share