بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرما بەڕێژەی 2 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەوری جیاجیا. پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرما بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە بەم شێوەیەیە:
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
هەلەبجە : 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی