مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێی کۆچیی موسڵمانان، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق دەکات و ڕایدەگەیەنێت، “هیواخوازین ببێتە دەستپێکی گەڕانەوەی ئاشتی و خێر و ئارامی لە ناوچەکەدا.”
دەقی پیرۆزباییەکەی مەکتەبی سیاسی:
بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچیی موسڵمانان ، 1ی مانگی موحەڕەمی ساڵی 1448.
گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عیراق دەکەین و هیواخوازین ئەم بۆنەیە کە سەرەتای ساڵی نوێی ڕۆژمێری موسڵمانانە، ببێتە دەستپێکی گەڕانەوەی ئاشتی و خێر و ئارامی لەناوچەکەدا و موسڵمانان و گشت مرۆڤایەتی بەدوور بن لەهەر بەڵاو ناخۆشییەک.
دووبارە ئەم بۆنە و ڕۆژە مەزنە پیرۆزبێت لەهەمووان
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان