کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک کاتدا پەڵەهەور دروستدەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕ دووشەممە، ئاسمان زۆربەی کاتەکان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەوری جیاجیا، پلەی گەرماش دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی کورتدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەی سێشەممە، ئاسمان زۆربەی کاتەکان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلەی سلیزی نزمدەبێتەوە.