سەرچاوەیەک: هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەبارەی داهاتی ناوخۆوە پێشنیارێکی نوێ بخاتە بەردەست بەغداد

سەرچاوەیەک لە بەغداد ئاشکرایکرد، بڕیارە وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق کۆببێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە لەو سەردانەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیارێکی نوێ بخاتەڕوو، کە بریتییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە و ئەو داهاتەی لەبەردەستدایە، نەک هەموو مانگێک بڕێکی جێگیر بنێرێت، بەگوێرەی پێشنیارە نوێیەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان %50ی داهاتی ناوخۆ دەبات و %50ی دیکەش بۆ حکومەتی عێراق دەبێت، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراق لەبارەی ئەم پێشنیارەوە ڕەزامەندیی دەرنەبڕیوە.

باسی لەوەشکرد، پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێویستی بە بڕیارێکی نوێی حکومەتی عێراقە، ئەگەر گۆڕانکاری بکرێت لەو 120 ملیارەی دەبێت هەرێمی کوردستان مانگانە ڕەوانەی بەغداد بکات، دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ڕەزامەندیی لەسەر بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share