وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی تـ.ـەرم وەرگەڕا.
سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئۆتۆمبێلكی گواستنەوەی تـ.ـەرم کە لە باوەنورەوە بۆ دەربەندیخان ڕۆیشتووە بۆ گواستنەوەی تـ.ـەرمێک، لە سنووری گوندی ئاوە خەیری وەرگەڕاوە.
وتیشی، ڕووداوەکە سەخت نەبووە و تەنیا ئۆتۆمبێلەکە بەلادا کەوتووە، شۆفێرەکەش سەلامەتە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.