سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە گرنگیی دەستپێشخەرییەکەی مەسعود بارزانی و کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکاتەوە لەم قۆناغەدا.
سەعدی ئەحمەد پیرە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هۆکاری ڕێکنەکەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، پۆست و نەبوونی متمانەیە.
وتیشی، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە هەموومان بەئەزموونترە و کە ئەو دەستپێشخەریی کردووە، گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی هەرێمی کوردستان هەڕەشەی لەسەرە و لە قۆناغێکی هەستیاردایە، بۆیە نابێت سۆشیاڵ میدیا کاریگەریی لەسەر دەستپێشخەرییەکەی بارزانی هەبێت.