بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: ئەمساڵ ڕێژەی تووشبوون بە سکچون و ڕشانەوە کەمە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی، ڕایگەیاند، ئەمساڵ ڕێژەی تووشبوون بە سکچون و ڕشانەوە کەمە.

د. کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەگوێرەی ئەوەی کەشوهەوا لەپڕ گەرم نەبوو، ڕێژەی تووشبوون بە سکچون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا کەمە.

وتیشی، “ئێستا چەند حاڵەتێکی سکچون و ڕشانەوە هەن کە هیچیان توند نین و دۆخەکە کۆنتڕۆڵە”.

ئەو پزیشکە ڕوو بە دایکان و باوکان، وتی، “پێویستە پاکوخاوێنی ڕابگرن و بە تەواوی ئاگاداری منداڵەکانیان بن، بەتایبەت کاتێک دەچن بۆ سەیرانگە یان مەلەوانگەکان، هەروەها دەست شوشتن زۆرگرنگە، ئەوانەی کە شیری قوتو دەدەن بە منداڵەکانیان پاککردنەوەی مەمەی شیرەکەیان زۆرگرنگە و ئەو ئاوەی کە بۆ شیر بەکاریدەهێنن دەبێت زۆر ئاگاداری بن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر به‌شداربوویه‌كی تەقینەوەكەی ناوچه‌ی سه‌دری ده‌ستگیركرد

دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەتۆمەتی بەشداربوون لە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئەم دواییەی بەغداد كەسێكیان دەستگیركردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا دژەتیرۆری…
Total
0
Share