هاتوچۆی گەرمیان: پیکابێک وەرگەڕاو شۆفێرەکەی بریندار بوو

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای کەلار کفری ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب وەرگەڕا شۆفێرەکەی بەسەختی برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیکاب لە قەزای کفرییەوە بەئاراستەی قەزای کەلار هاتووە، لەبەرامبەر گوندی حاجی عەواد کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی لەدایکبووی ساڵی 1962 بەسەختی بـ.ـریندابوو گواسترایەوە بۆ نەخۆشانە، دوای وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

دەشڵێت، بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتیی ڕووداوەکە، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share