وەزارەتی کارەبا: خزمەتگوزاریی پارەدان دەوەستێت

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان خزمەتگوزاریی پارەدان بۆ ماوەیەکی کاتی دەوەستێت، بەهۆی پەرەپێدانی سیستەمەکانی کارەبا.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، خزمەتگوزاریی پارەدان لە سەکۆی ئی-پسوڵەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بنکەکانی فرۆشیاریی وزە، بەهۆی پڕۆسەی پەرەپێدانی سیستەمەکانی وەزارەتی کارەبا، لە ڕۆژی پێنجشەممە 11ی حوزەیران، کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ ڕادەوەستێت و تاوەکو ڕۆژی دووشەممە، 15ی حوزەیرانی 2026، بەردەوامدەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر پارەدانێک ئەنجامدرابێت پێش وەستانی خزمەتگوزارییەکە، لە 11ی حوزیران، کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ یان دوای 15ی حوزەیران سەرکەوتووانە تۆماردەکرێت، ئەگەر لە ڕێگەی سەکۆی ئی-پسوڵە یان بنکەکانی فرۆشیاری وزە بێت.

باسی لەوەشکرد، ئەم ڕاوەستانە کاتییە، لە خزمەتگوزاریی پارەدان بەهۆی پەرەپێدانی سیستەمەکانی وەزارەتی کارەبا ڕوودەدات، ئەمەش بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرانە لە تەواوی هەرێمی کوردستان، لە ناویاندا ناوچە دوورەدەستەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بە زووترین كات بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر دەستپێدەكاتەوە

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، تیمەكانمان لەسەر هێڵن كە بە زووترین كات بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر…
Total
0
Share