بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی کـ.ـۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس لاناز کوردۆ، پەیامێكی هاوخەمی و هاوسۆزی ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێیانی ناوبراو دەکات.
سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا ڕایدەگەیەنێت، “بە داخ و خەمێکی قووڵەوە، کـ.ـۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس خاتوو لاناز کوردۆ دڵتەنگ و غەمباری کردین.”
هاوکات ئاماژە بەوەشدەدات، “بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێ و هاوکارانی خاتوو لاناز دەكەین و هاوبەشی خەمیانین.”
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، “لە خوای گەورە داواكارین، گیانی كـ.ـۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.”