قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئالیسا ڕێکۆ پێرێز، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کۆبووەوە.

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە نووسیویەتی، “لەگەڵ باڵیۆزی ئیسپانیا هاوڕابووین حکومەتی نوێی عێراق دەبێت گرنگی بە گەشەپێدانی ئابوری بدات.”

ڕاشیگەیاند، “لەم چوارچێوەیەشدا هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم پێویستە پێکەوە هەماهەنگ و هاوکاربن، بە جۆرێک هاوکات لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، پێکەوە کاربکەن بۆ گەشەپێدانی ئابوری و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: بە بڕی 127 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کارەبا لەناو شاردا جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌بای بەڕێوەبەرایەتییەکە، به ‌بڕی زیاتر له‌ (127) ملیۆن دینار،…
Total
0
Share