نرخی تۆنێک ئالیک نزیکەی 125 هەزار دینار دابەزی

نرخی تۆنێک ئالیک نزیکەی 125 هەزار دینار دابەزی و بەهۆیەوە نرخی مریشکیش دابەزیووە.

نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی کیلۆیەک مریشک لە کێڵگەکان نزیکەی 3000 دینارە و نرخ دابەزیووە، بەهۆی دابەزینی نرخی ئالیک.”

ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگ، پێشووتر نرخی تۆنێک ئالیک بە نزیکەی 830 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا. هاوکات، ئێستا بۆ نزیکەی 700 هەزار دینار دابەزیووە.”

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەمەودوا ئەم مووچەخۆرانە ناویان دەچێتە سیستمێکی نوێوە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، لەم مانگەوە، ناوی خانەنشینان دەخرێتە سیستمی پەیرۆڵەوە. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو…
Total
0
Share