بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00ـی پێشنیوەڕۆ، بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دووەمین کۆڕبەندی ئابوریی جیهانیی دێڵفی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.
لە کۆڕبەندەکەدا بابەتە جیهانی و ناخۆییەکانی پەیوەست بە ئابوری و وزە، بە ئامادەبوونی کەسانی بڕیاربەدەست و شارەزایان و پسپۆڕانی ئابوری گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
کۆڕبەندەکە لە 17 پانێڵ پێکدێت و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ و لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە (6 و 7ـی حوزەیران) بەردەوامدەبێت.