داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە سێ ملیار دینار بووە

ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویكردەوە، داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی، لە ڕۆژی 30ی ئایاری 2026ەوە تاوەكو 5ی ئایاری 2026، بڕی 3 ملیار و 677 ملیۆن و 636 هەزار و 119 دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان داهاتی یەک هەفتەی ڕاگەیاند، کە ، بڕی 3 ملیار و 677 ملیۆن و 636 هەزار و 119 دینار بووە و 95%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 5%ـیشی بەشێوەی چـ.ـەكە.

ڕۆژی 15ی 12ی 2022، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share