باڵیۆزی تورکیا ستایشی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئه‌رمان تۆپچو، كونسوڵی توركیا له‌ هه‌رێمی کوردستان ئامادەیبوون، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە.

پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خرایەبەر باس و سەرۆک بافڵ دیدگای یەکێتی خستەڕوو و وتی، پێویستە حکومەتی داهاتوو هاوسەنگی و شەراکەتی تێدا پارێزراو بێت.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد، سەرۆک بافڵ جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە و ڕایگەیاند، باشبوونی پەیوەندییەکان ڕەنگدانەوەی لەسەر دۆخ و خزمەتکردنی خەڵکەکەمان هەبووە و دەمانەوێت ئەوە بەردەوام بێت.

پەیوەست بە دۆخی کەرکوک باڵیۆزی تورکیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بافڵ و یەکێتی کرد لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان و رێککەوتنە سیاسییەکانیشی بە هەنگاوێکی گرنگ وەسفکرد بۆ زیاتر خزمەتکردنی شارەکە و قووڵکردنەوەی برایەتی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکوک.

لە کۆبوونەوەکەدا پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکان لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش جەختی لەسەر کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فریا عەبدولرەحمان: سەرجەم فەرمانبەرەكان فۆڕمی تەوتین پڕدەكەنەوە

بەڕێوەبەری كارگێڕی لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرجەم فەرمانبەرەكانمان فۆڕمی تەوتین پڕدەكەنەوە. فریا عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری كارگێڕی لە قائیمقامیەتی سلێمانی…
Total
0
Share