دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئێران سەربازێکی ئەمریکی بکوژێت پاساوێکی باش دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانمان بۆ سەریان.
دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئێرانییەکان هەرگیز نابنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئێمە لە بۆشایی ئاسمانەوە چاودێریی شوێنە ئەتۆمییەکانیان دەکەین.
وتیشی، ئەگەر ئێران سەربازێکی ئەمریکی بکوژێت، ئەوە پاساوێکی زۆر باش دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانمان.
ڕاشیگەیاند، ئامانجی من دیدار لەگەڵ ڕێبەری ئێراندا نییە، بەڵام ئەگەر ڕێککەوتنێک بکەین، ئەگەری ئەوە هەیە هەردووکمان کۆببینەوە.