لە گەرمیان بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە شەش کەس برینداربوون

لەسەر ڕێگەی کەلار دەربەندیخان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە شەش کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (هۆندا سانتافێ) لە قەزای دەربەندیخانەوە بە ئاڕاستەی قەزای کەلار هاتووە، بەرامبەر گوندی لەواوان کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێر و پێنج لە سەرنشینەکان بـ.ـرینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: بەڕێز/ بافڵ…
Total
0
Share