لە قەزای سەیدسادق، گەنجێک بەهۆی ئەوەی بەشی پێشەوەی بارهەڵگرەکەی کەوت بەسەریدا گـ.ـیانیلەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەوکەتی حاجی موشیر لە سەیدسادق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، گەنجێکی کە خاوەنی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگربووە، بەشی پێشەوەی بارهەڵگرەکەی کەوتووە بەسەریدا و بەوهۆیەوە گـ.ـیانیلەدەستدا.
وتیشی، گەنجەکە ناوی بێستوون نەجم بووە و تەمەنی 27 ساڵ بووە، دەستبەجێ پاش بەرکەوتنەکە گیانیلەدەستداوە.