بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی: سەبەتەی سێیەمی خۆراک بەبێ کێشە دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەشی زۆری سەبەتەی سێیەمی خۆراک بەردەستە و کەمێکی ماوە، ئەوەش دەگاتە دەستمان.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەموو ماددەکانی سەبەتەی سێیەمی خۆراک تەواوبوون، تەنیا برنج و زەیت نەبێت و %12ـمان کەمە.

وتیشی، بۆ ئەو بڕەی کە کەمی هەیە، پەیوەندیمان بە بەغدادەوە کردووە و ئەوەشمان بۆ دێت بەبێ کێشە دابەشدەکرێت.

جەختیشیکردەوە، تا ئەم ساتە سەبەتەی چوارەم نەگەیشتووە و دەست بە دابەشکردنی نەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: رۆژانی جەژن 24 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون

بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، “رۆژانی جەژن 24 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون”. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سۆران، بڵاویکردەوە، رۆژانی جەژنی…
Total
0
Share