سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: چەندین جار داوامان لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە پڕۆژە بێ مۆڵەتەکان ڕابگرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایدەگەیەنێت، چەندین جار داوامان لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە پڕۆژە بێ مۆڵەتەکان ڕابگرێت، بەڵام گوێمان لێ ناگیرێت.

نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەشت مانگ لەمەوبەر بە تیمی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانمان ڕاگەیاندووە کە بازرگانان مۆڵەتییان پێ بدرێت کە لە کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆی هەموو ڕۆژێک، نرخی کیلۆیەک مریشک ئاشکرابکرێت، بەڵام خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان مریشکەکانیان بار دەکەن، کە ڕۆژ دەبێتەوە ئینجا دەزانن نرخی کیلۆیەک مریشک بە چەندە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین جار بە وەزارەتی کشتوکاڵمان ڕاگەیاندووە کە ژمارەی پڕۆژەکان لە هەرێمی کوردستان لە ڕادەبەدەرن و پێویستە ڕابگیرێن، یان ئەو پڕۆژانەی مۆڵەتیان نییە مۆڵەتیان پێ بدرێت و دواتر مۆڵەت ڕابگیرێت.

وتیشی، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە لە ماوەکانی ڕابردوو، خاوەن کێڵگە و پڕۆژەکان زیانی گەورە و قورسیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی کارەبا: ساڵی داهاتوو دەتوانین کارەبا هەناردە بکەین

بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم، رایگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا زیاددەکەین و ساڵی داهاتوو دەتوانین هەناردەی بکەین. فارس میرخان، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share