لەتیف نێروەیی ڕایدەگەیەنێت، بەگوێرەی یاساکانی عێراق، هیچ بڕگە و ماددەیەکی یاسایی ڕێگری لەوە ناکات کە دوو حزب و لایەن یان زیاتر هاوپەیمانێتی پێکبهێن، کەواتە بۆچی پارتی پێی ناخۆشە هاوپەیمانێتییەک 39 کورسی هەبێت؟
لەتیف نێروەیی، بەرپرسی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیدارێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئێمە 39 کورسیمان هەیە، دەمانەوێت بزانین زیان و سەرپێچی ئەمە لەکوێدایە، یان بۆچی پارتی پێی ناخۆشە کە هاوپەیمانێتییەک 39 کورسی هەبێت؟ ئەمە لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە فرە حزبین و دیموکراسین نەریتێکی سیاسییە و بوونی هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی دەستوور و یاساکانی عێراق، هیچ بڕگە و ماددەیەکی یاسایی ڕێگری لەوە ناکات کە دوو حزب و لایەن یان زیاتر هاوپەیمانێتی پێکبهێنن.