ێسەرۆککۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی قـ.ـەیـ.ـس خـ.ـەزعـ.ـەلی دەکەین سەبارەت بە دەستبەرداربوون لە هێزەکانی.
نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پێشوازی لە بڕیارەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەین بۆ ڕادەستکردنی چـ.ـەک بە دەوڵەت، وەک بەشێک لە چەسپاندنی دەسەڵات و سەروەرییەکانی دەوڵەت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها پێشوازی و پشتیوانیی لە دەستپێشخەرییەکەی قـ.ـەیـ.ـس خـ.ـەزعـ.ـەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عـ.ـەسـ.ـائیـ.ـبی ئـ.ـەهلی حـ.ـەق دەکەین بۆ دەستبەرداربوون لە هێزەکانی و کۆنتڕۆڵکردنی چـ.ـەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا.
لە کۆتایشیدا دەڵێت، دووپاتی دەکەینەوە کە هێز و شکۆی دەوڵەت لە دامەزراوە دەستووری و یاسایییەکانیدا بەرجەستە دەبێت، هەر هەنگاوێک کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی ئەم ڕێکارە، نوێنەرایەتی چەسپاندنی بونیادنانی دەوڵەت و سەروەری یاسا دەکات، هەروەها دەبێتە هۆی بەهێزکردنی متمانەی هاوڵاتییان بە دامەزراوەکانیان، ئەمەش هاوتایە لەگەڵ بڕگەکانی دەستوور، یاسا کارپێکراوەکان و ڕێنمایییەکانی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی.