هاتوچۆی سلێمانی: کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگەی کەلار–کفری دەکەوێتەکار

هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە ڕۆژی حەوتی ئەم مانگەوە، کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگەی (کەلار – کفری) دەکەوێتەکار.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانیی 7ی حوزەیرانی 2026 کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستمی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگەی (کەلار – کفری) و بەپێچەوانەوە دەکەونە کار و سەرپێچی خێرایی بەشێوەیەکی ڕەسمیی تۆماردەکەن.

دەشڵێت، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەین ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانیی 7ی حوزەیرانی 2026، ئەو کامێرایانەی کە پێشتر لە ڕێگەی دەرەوەی شار بە سیستمی خاڵ بۆ خاڵ کاریان دەکرد بەشێکیان دەگۆڕێن بۆ سیستمی یەک خاڵ بەم شێوەیەی لای خوارەوە:

  • کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگەکانی تاسڵوجە – دوکان وە بە پێچەوانەوە، هەروەها کامێرای یەکەم و کۆتایی تاسڵوجە – چەمچەماڵ وە بە پێچەوانەوە، بەهەمان شێوە کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگای هوانە – وارماوە وە بەپێچەوانەوە، کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگەی عەربەت – پارێزگای هەڵەبجە و پێنجوێن وە بە پێچەوانەوە و کامێرای یەکەم و کۆتایی کەلار – کفری وە بە پێچەوانەوە.
  • کامێرای ڕێگەی تاسڵوجە – چەمچەماڵ (ناو تەکیە).
  • کامێرای ناو قەزای چەمچەماڵ بەهەردوو ئاراستەکە.
  • کامێرای عەربەت – هەڵەبجەی شەهید (بەردەم گوندی گرێزە).
  • کامێرای ناو عەربەت بە هەردوو ئاراستەکە.

‏‏‎هاتوچۆی سلێمانی، دەشڵێت، ئێستا ڕێگەی تاسڵوجە ـ دووکان هەروەها تاسڵوجە ـ چەمچەماڵ هێماکانی دیاریکردنی خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی گەورەو بچووک دانراوە و کاریان پێدەکرێت، پابەندبوونتان بە خێراییە دیاریکراوەکان و دوورکەوتنەوەتان لە سەرپێچی و سەرکێشی دەتانپارێزێت لە لێپرسینەوەی یاسایی و دەرهاویشتەی ڕووداو و کارەساتەکانی هاتوچۆ.‎

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share