قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،کێشەی غاز لە سلێمانی نەماوە و چیتر بۆ وەرگرتنی غاز پێویست بە وەرگرتنی فۆڕم ناکات.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنە هاوبەشەکان دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتییان کە کێشەی کەمی غازی ماڵان نەماوە و چیتر بۆ وەرگرتنی غازی ماڵان، پێویست بە فۆڕم ناکات.
لەو بارەیەوە، عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی غاز لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، بڕی پێویستی غازی ماڵان بەردەستە و هاوڵاتییان دەتوانن لە هەر شوێن و کاتێکدا بتڵەکانیان پڕبکەنەوە و مەرجی وەرگرتنی فۆڕمی خۆراکیش نەماوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی هەر بتڵێک غاز هەشت هەزار و 500 دینارە و لەکاتی وەرگرتنی پارەی زیاتر لەلایەن وەکیلەکانەوە، هاوڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی ژمارەی سکاڵاوە (07708777777)، سکاڵا تۆمار بکەن و ڕێکاری یاسایی لەگەڵ سەرپێچیکاران دەگرینەبەر.