لە پای ماندووبوونەکان و جوڵە جیاوازەکانی، جێگری پارێزگاری سلێمانی چەپکەگوڵی دەستخۆشی پێشکەشی کارمەندێکی هاتوچۆ دەکات.
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی، لە پای ئەرک و ماندووبوونی باساک ئەبوبەکر، کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی، سوپاس و پێزانینی خۆی پێگەیاند و چەپکەگوڵی ڕێز و وەفای پێشکەشکرد.
باساک ئەبوبەکر، کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانییه، بە جوڵە جیاوازەکانی، سەرنجی هاوڵاتییانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.