کەشناسێک: پاییزی ئەمساڵ وەرزی بارانبارین زووتر دەستپێدەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی بارانبارین لە پاییزی داهاتوو لە سەروو ئاستی ئاساییەوە دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، لەگەڵ ئەوەی زستان و بەهاری ساڵی 2025 دوو وەرزی پڕ لە بەفر و باران بوون، هەروەها بووەهۆی بوژانەوەی سەرجەم سەرچاوە ئاوییەکان، پڕبوونەوەی بەنداوەکان، نەمانی گرفت و مەترسییەکانی وشکەساڵی.

باسی لەوەشکرد، ئێستا دیاردەی ئێل نینۆ [گەرمبوونی سەر ڕووی زەریای هێمن]، ڕووی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی زەریای هێمن کردووە و بۆ هاوین و پاییزی 2026 پەرەدەستێنێت و دیاردەکە بەهێزتر دەبێت، کە ئەمەش کۆمەڵێک لێکەوتە و گۆرانکاری گەورە لە کەشوهەوای وڵاتانی جیهاندا دروستدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لەو گۆڕانکارییانەی ئەم دیاردەیە بەسەر وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستانەوە هەیەتی، زۆربوونی شەپۆلەکانی بارانبارینە، هاوکات زوو دەستپێکردنی وەرزی بارانبارینە لە پاییزدا، کە بەگوێرەی پێشبینییە سەرەتاییەکان، پاییزی ئەمساڵ وەرزی بارانبارین زووتر لە وادەی خۆی دەستپێدەکات، هەروەها مانگەکانی پاییز بارانبارینەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە سەروو ئاستی ئاساییەوە دەبن و کەش فێنکتر دەبێت لە کاتە ئاساییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share