وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هاتنی گەشتیاران هەلی کاری زۆری ڕەخساندووە و ئەمەش گرنگییەکی زۆری ئابوری هەیە.
گۆران قادر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشکرایکرد، لەبەر گونجاوی بارودۆخ و سەقامگیری ئەمنیی لە ناوچەکە، بەراورد بە جەژنەکانی پێشوو، ئەم جەژنە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاتنی ئەم ڕێژە زۆرەی گەشتیار بۆ ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای سلێمانی، هەلی کاری نوێ و کاتیی ڕەخساندووە، ئەمەش گرنگییەکی یەکجار گەورەی ئابوری بۆ ناوچەکەمان هەیە.