بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان: لە سێ ڕۆژی جەژندا نزیکەی 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سەیرانگەی دووکان

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان ئاشکرایدەکات،  لە سێ ڕۆژی جەژندا نزیکەی 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سەیرانگەی دووکان و بەراورد بە جەژن و بۆنەکانی پێشوو، ئەم ڕێژەیە زیاترە.

ڕێژین ڕەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، بەگوێرەی ئامارەکان، ڕێژەی گەشتیاران بۆ سەیرانگەی دووکان لە سێ ڕۆژی جەژندا، نزیکدەبێتەوە لە 100 هەزار گەشتیار.

ئەوەشی خستەڕوو، بەراورد بە جەژن و بۆنەکانی پێشوو، ئەم ڕێژەیە زیاترە، چونکە جەژنی نەورۆز و ڕەمەزان پێکەوە بوون، هەروەها کەشوهەوا و دۆخی ناوچەکە لەبارنەبوو تا ڕێژەیەکی زۆری گەشتیار ڕوو لە ناوچەکانمان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: پەیوەندییەكی پتەو و بەردەواممان لەگەڵ سەرۆكی یەكێتییدا هەیە

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، پەیوەندییەكی بەردەوام و پتەویان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا…
Total
0
Share