کەشناسێک: ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت

شارەزایەکی کەشناسی، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت و بای بەهێز چالاکدەبێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەندێک کاتی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەی جیا جیای سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، کەرکوک و هەولێر بۆ ماوەیەکی کاتیی ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و باران دەبارێت.

دەشڵێت، بەگوێرەی پێشبینییەکان نمەباران دەبارێت لەگەڵ چالاکبوونی بای بەهێز و دروستبوونی تەپوتۆزی ناوخۆیی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هەیە لە چەند ناوچەیەکی شاخاویی و ناوچەی جیاجیا تاوەبارانی مامناوەند ببارێت لەگەڵ ڕوودانی هەورەگرمە و هەورەبروسکە.

وتیشی، شەوی هەینی لەسەر شەممە بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ، شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوودەکاتە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێژەی خۆڵبارینەکە بە گشتی مامناوەند دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش دەستگیركردنی 9 تیرۆریستی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش دەستگیركردنی نۆ تیرۆریست رادەگەیەنێت، چەكداری گروپی تیرۆریستیی داعش بوون. ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای…
Total
0
Share