قوباد تاڵەبانی: هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشییەکان بۆ گەلەکەمان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە:

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییانی کوردستان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ناوخۆ و هەموو ئەو فەرمانبەرە بەڕێزانە دەکەم کە لە پشووەکانیشدا لە ئەرکدان.

لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، لە خوای گەورە دەپارێینەوە حاجیان بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناو کەسوکاریان. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر، خۆشی، ئاشتی و کۆتاییهاتنی ناخۆشییەکان بۆ گەلەکەمان.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەموو ڕۆژێکتان لە خۆشیدا بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە سنووری سلێمانی

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەردەوامین…
Total
0
Share