سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکە ڕاسپێردراوە بۆ ئامادەکردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ خەرجدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند، بە هەموو ئەگەرەکانەوە ئەمڕۆ بڕیارى کۆتایی بۆ خەرجکردنی پارەی مووچە دەدرێت و ڕێکارە کارگێڕییەکان دەستپێدەکەن.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داهاتی نانەوتیی مانگی ئایار ڕادەستی بەغداد کرا و ئێستا هەمووان چاوەڕێی ناردنی پارەی مووچەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share