وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (25ـی ئایاری 2026) لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، بڕی 50 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی ئایار بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
چاوەڕواندەکرێت هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی ئایار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.