وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، جیاوازیکردن لەنێوان دۆلاری وردە و 100 دۆلاری دیاردەیەکی زۆر ناشرینە.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لە لێدوانێکدا راگەیاند، خودی ئەو پەڕەیەی کە پێی دەوترێت دۆلار، هیچ نییە، ئەوەی بەهای پێداوە بانکیی فیدراڵی ئەمریکایە کە پاڵپشتیی ئەو پەڕەیە دەکات، ئەگینا یەک دۆلارییەک و 100 دۆلارییەک هەمان پەڕەیە و یەک قەبارەیان هەیە، بۆیە جیاوازیکردن لە نێوانیان دیاردەیەکی زۆر ناشرینە.
باسی لەوەشکرد، ئەم کێشەیە دەبێت بانکەکان ڕێکی بخەنەوە، چونکە هەندێک بانک هەن تەنانەت 50 دۆلاریش وەرناگرن، ئەمەش عەیبەیەکی گەورەیە، چونکە ئەو بانکانە هەندێکیان بانکی گەورەن و سەرمایەکانیان زۆرە.