ڕاگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی یەکێتی و کۆمەڵی دادگەری

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی، وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتیی محەمەد حەکیم، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵی دادگەری.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا بە وردی گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و دیدگا و بەرنامەی سیاسیی بۆ حکومەتی نوێی پێکهێنراوی عێراق، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی جەختیان لە لێکنزیکبوونەوەی زیاتری لایەنە سیاسییەکان و یەکڕیزیی نیشتمانی و بەرپرسیارێتیی هەموو لایەنەکان بۆ خزمەتکردنی باشتر بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، پرسی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد تاوتوێکرا، تیشکخرایە سەر گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هێزە کوردستانییەکان بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکان، تا لە ڕێگەی دیدگایەکی هاوبەش و یەکدەنگییەوە لە بەغداد، داکۆکی لە شایستە دارایی و سیاسییەکانی گەلی کورد بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی هەرێم داوا دەكات تاوانبارانی ڕوداوەكەی فەرحاتییە بە سزا بگەیەندرێن

نێچیرڤان بارزانی سەركۆنەی ڕوداوەكەی فەرحاتییەی پارێزگای سەڵاحەدین دەكات، هاوخەمی خۆشی بۆ كەسوكاری قوربانییەكان دەربڕی. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share