وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ جوڵەیەکی سەربازی لە گوڵەخانە نەبووە.
د. فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە جوڵەکردنی هێز لە گوندی گوڵەخانە دەکەن و دوورن لە ڕاستییەوە.
وتیشی، گوڵەخانە یەکێکە لەو ناوەندە سەرەکییانەی وەک هێمای کوردایەتی و خەباتی کوردایەتی سەیردەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە گوڵەخانە تەنیا ڕێکخستنێکی ئەمنی هەبووە لە ناوچەکە ئەویش داوایەک بووە لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچەکە هەبوو بۆ پاراستنی ناوچەکە بارەگایەکی کاتییان داناوە کە تەنیا سێ کەسی ئەوانی تێدایە.