بەهۆی پۆشینی جلی کوردییەوە، هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری هەولێر بەناوی (ه، ش) ڕایگەیاند، کە لە یەکێک لە کافتریا بەناوبانگەکانی ئەو شارەدا ڕێگەی پێنەدراوە دابنشێت و بە بیانووی ئەوەی کە هەموو مێزەکان پێشتر گیراون، داوای لێکراوە لە کافتریاکە بچێتە دەرەوە.
ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و بەگوێرەی ئەو هاوڵاتییە، بەشی زۆری ئەو کارمەندانەی لە کافتریاکە کاریانکردووە، لە نەتەوەی عەرەب بوون.
ئەمە لەکاتێکدایە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان و شارێکی کوردییە، بۆیە ئەم ڕێگریکردنە لە پۆشینی جلی کوردی لە کافتریایەکی ئەو شارە، ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە.