وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ بەرنامەیەکیان نییە بۆ زیادکردنی بڕی ئەو نەوتەی ئێستا لە ڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەندەری جەیهان دەکرێت.
ساحیب بزوون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکە هیچ بەرنامەیەکی نییە بۆ زیادکردنی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە بۆ زیادکردنی هەناردەی نەوت.
دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 27ـی ئەیلولی 2025، ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرا؛ بەڵام گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی ئەمریکا و ئێران، کارەکانی زۆربەی کۆمپانیاکانی نەوتی ڕاگرتووە.