کاتی پێشکەشکردنی یاسای بودجە بە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکراکرا

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی کاتی پێشکەشکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2026 بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرادەکات.

قەیسەر جورانی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان ڕایگەیاند، ناوەڕاستی مانگی حوزەیران یان سەرەتای مانگی تەمموز، ئەو کاتە پێشبینیکراوەیە کە حکومەت دوای دەنگدان لەسەر ماددەکانی یاسای بودجە، پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هێزە سیاسییەکان بڕیاریانداوە بەخێرایی یاسای بودجە تێپەڕێنن بەمەبەستی ڕێگەدان بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی پەیوەست بە دەستەبەرکردنی مووچە و تەواوکردنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە عەبدولواحید: داوامکرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا خەرجبکرێت

وەزیری ژینگەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرکردە دیارەکانی عێراق کۆبووەتەوە. سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی…
Total
0
Share