بەرپرسێکی پاکستان بۆ ڕۆیتەرز: نیگەرانیی ئەوە هەیە کە ئارامیی ترەمپ بەرامبەر بە ئـ.ـێران کۆتاییبێت

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی پاکستانەوە بڵاویکردەوە، ترەمپ ئارامیی نەماوە و و ئیسلام ئاباد هەوڵدەدات پەیامەکانی ئەمریکا و ئێران خێراتر بەیەکتر بگەیەنێت.

ئەو بەرپرسەی پاکستان ڕایگەیاندووە، هەوڵە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەمان بەردەوامە تا ئەمریکا و ئێران بگەن بە ڕێککەوتنێکی یەکجاری و هەمیشەیی.

دەشڵێت، نیگەرانییەک هەیە لەوەی کە سەبر و ئارامیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرەو کۆتایی بچێت، بەڵام ئێمە بەردەوامین لەسەر کارەکانمان و لەئێستادا لە هەوڵی ئەوەداین پڕۆسەی گواستنەوەی نامە و پەیامەکان لە نێوان هەردوو لایەندا خێراتر بەڕێوەببەین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share