هاتوچۆی گەرمیان: ڕووداوێکی هاتوچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند، لە کەلار بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر شەقامی 60 مەتریی کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئەڤیکۆ بەراد دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵی لە دەستدا لە دوو کەسی دا و زیانی بە کەپرێکی قەراغ ڕێگاکە گەیاند، پاشان ئۆتۆمبێلکە وەرگەڕا و شۆفێرەکەشی برینداربوو.

دەشڵێت، بریندارەکان لە دایکبووی 1966 و 1988ن، شۆفێری ئۆتۆمبێلکەش لەدایکبووی 1977ە، سەرجەمیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە.

May be an image of train and road

No photo description available.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پارێزگاریکردن لە دادگەری و دیموکراسی لە پێناو چەسپاندنی یاسا و پاراستنی مافی تاکەکان پرەنسیپی نەگۆڕمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی دادوەریی عێراقەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و جەختدەکاتەوە لە پابەندبوون…
Total
0
Share