سه‌رپه‌رشتیاری دارستانی چیای گۆیژه ڕایدەگەیەنێت، چیاکە لەبەردەم مەترسیی ئاگرکەوتنەوەدایە و پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ده‌نگمانه‌وه بێن.
ڕه‌ئوف بایزئاغا، سه‌رپه‌رشتیاری پڕ‌ۆژه‌ی دارستانی چیای گۆیژه ڕایگەیاند، دارستانەکە له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دایه، بۆیه پێویستمان به خزمه‌تگوزاری و تیمی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ پاراستنی دارستانه‌كه.
وتیشی، پڕ‌ۆژه‌ی دارستانی گۆیژه كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی 3 هه‌زار دۆنم زه‌وییه، به‌هۆی سه‌ختیی شوێنه‌كه و نه‌بوونی ڕێگەی پێویست له‌كاتێكدا كه ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه، ڕێگریی گه‌وره له‌به‌رده‌م تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیدا دروستده‌بێت، چونكه تیمه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی ڕێگەی گونجاو ناتوانن ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه هه‌تا سه‌ره‌وه و قوڵایی دارستانه‌كه ببه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕ‌وو، شوێنی مه‌قه‌ڵییه‌كان زۆر نزیكن له گژوگیا و په‌رژینه‌كه‌وه و له وه‌رزی وشكبوونی گژوگیادا، كاتێک گه‌شتیاران ئاگرده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ری پریشكی ئاگر بۆ پووش و گیا وشكبووه‌كه زۆره و مه‌ترسیی ئاگركه‌وتنه‌وه دروستده‌كات.
ڕه‌ئوف بایزئاغا باسی لەوەشکرد، پێویسته له وه‌رزی گژوگیادا، تا‌نكه‌ری ئاو و ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له‌وێ جێگیربكرێن، هاوكات شه‌قامه‌كان فراوان بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی بتوانن ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنه‌وه ببه‌نه ناو قوڵایی و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی دارستانه‌كه.
دارستانی چیای گۆیژه‌ی سلێمانی ڕووبه‌ره‌كه‌ی نزیکەی 3 هه‌زار دۆنم زه‌وییه؛ ئێستا به‌ره‌و وه‌رزی وشكبوونی گژوگیا ده‌ڕ‌ۆین و هەندێکجار دروستبوونی ئاگر سه‌رهه‌ڵده‌دات.