جوتیار مەحمود: یەکێتی دەتوانێت لەگەڵ هەموو حزبێک بگونجێت

جوتیار مەحمود ڕایدەگەیەنێت، پەیامەکەی سەرۆک بافڵ بە ئاڕاستەی میدیاکان و ڕەچاوکردنی بارودۆخەکە، دەرخەری ئەوەیە یەکێتی نیەتی لێکنزیکبوونەوەی هەیە.

جوتیار مەحمود، کادیری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، “پەیام و دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ بۆ میدیاکانی یەکێتی سەبارەت بە ڕەچاوکردنی بارودۆخەکە و نیەتی لێکنزیکبووە، ئەوە نیشان دەدات کە یەکێتی هەرگیز هۆکاری کێشەکان نەبوو، بەڵکو یەکێتی دەتوانێت لەسەر بنەمای هاوبەش لەگەڵ هەموو حزب و لایەنەکان بگونجێت”.

دەشڵێت، “هەڵەیە ئەگەر کار لەسەر ئەوە بکەین یەکتریی بسڕینەوە، هاوڵاتییان لەمە زیان دەکەن، ئێمە پێکەوە ڕاپەڕینمان کردووە و ڕژێمی بەعسمان بەچۆکداهێنا، ئیتر بۆ نەتوانین لەگەڵ یەکتری کۆببینەوە و هەڵسوکەوت بکەین، دەبێت پێمان خۆشبێت کە پەرلەمانێکمان هەبێت چاودێربێت بەسەر حکومەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە لەبارەی ڤیدیۆی ‘دانپێدانانی’ نێچیروان هـ.ـەرکی: دەرهێنەری فیلمەکە باش نەبوو

سەعدی ئەحمەد پیرە لەسەر گرتەڤیدیۆیەک کە لەژێر ناونیشانی ‘دانپێدانانی’ نێچیروان هەرکی بڵاوبووەتەوە، رایگەیاند، دەرهێنەری فیلمەکە باش نەبوو. سەعدی…
زیاتر ببینە

د. خالید شوانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێبکات خەرجکردنی مووچە لێگەڕێن بۆ ئێمە

د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە سەر ڕێڕەوی خۆی، بەگوێرەی بڕیارەکەی…
Total
0
Share