فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێر، گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێدەکاتەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێرەوە نێردراوە، وا بڕیارە لە 29ـی 5ـی 2026 لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانییەوە گەشتە ئاسمانیەکانیان لە نێوان (تاران-سلێمانی-تاران) دەستپێبکەنەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە، ئەو هێڵە ئاسمانییە گەشتەکانی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانییەوە ڕاگرتبوو.