دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی دایە ئێران و ڕایگەیاند، هیچ شتێک بۆ ئەوان [ئێران] نامێنێتەوە ئەگەر سەرکردەکانی بەخێرایی هەنگاو نەنێن.
ناوبراو لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ نووسیویەتی، “کات بۆ ئێران تەواو دەبێت، و دەبێت بە خێرایی هەنگاو بنێن، ئەگەرنا هیچیان نامێنێت. کات بەنرخە!”
ئەمە لەکاتێکدایە، میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند کە ئەمریکا لە وەڵامدانەوەی پێشنیارەکانی تاران “هیچ سازشێک”ی نەکردووە.