وەزارەتی تەندروستی لە گشتاندنێکدا کە ئاراستەی هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان کردووە، داوادەکات شیری OPTILAC کە شیرێکی چینییە و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، لەناوببرێت و دەستیبەسەردا بگیرێت.
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، ئەو جۆرە شیرە چینییە بەپێی تایبەتمەندییەکانی عێراقی نییە، هەروەها بەپێی ماددەی 159ـی سەلامەتیی خۆراکی عێراقی، ڕێگریکراوە لە هاوردەکردنی بەرهەمە خۆراکییە چینییەکانی وەک خۆراک، شیرینی و هەموو ئەو خۆراکانەی کە شیری چینییان تێدایە.
وەزارەتی تەندروستی داوا دەکات کە بەهەماهەنگیی لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت، ئەو جۆرە شیرە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کۆبکرێتەوە و لەناوببرێن.