بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی: ساڵی ڕابردوو لە 58 ڕۆژدا خۆڵباریوە

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، ساڵی ڕابردوو زۆرترین ڕێژەی خۆڵبارین تۆمارکراوە بەراورد بە 30 ساڵی ڕابردوو.

جەوهەر حەمەلاو، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ساڵی 2025 لە وێستگەی کەشناسیی سلێمانی، زۆرترین ڕێژەی خۆڵبارین تۆمارکراوە کە 58 ڕۆژ بووە، ئەمەش زۆرترین تێکڕا بووە لە 30 ساڵی ڕابردوودا.

باسی لەوەشکرد، بۆ ئەمساڵ ڕێژەی خۆڵبارین زۆر نابێت، چونکە بەپێی ئەو داتایانەی لەلای ئێمەیە هەرساڵێک وشکەساڵی زۆربێت ئەوا ڕێژەی خۆڵبارین زۆردەبێت، بەپێی ئەوەی ئەمساڵ ڕێژەی باران زۆربووە، پێشبینیدەکرێت ڕێژەی خۆڵبارین کەمبێت، بەمەش مەبەستمان لەوەیە کە دەبێت ڕێژەی بارانبارین لەو شوێنانە زۆربێت کە سەرچاوەی بارانبارینەکەن، کە زۆرترین کات باشووری عێراق و بیابانەکانی سعودیەن، بەو پێیە بێت، ئەمساڵ ڕێژەی باران لەو ناوچانە زۆربووە، ئەوا خۆڵبارین کەمدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوسۆزین لەگەڵ كەسوكارەكانمان لە هەولێر و ئامادەی ھەموو ‏پشتیوانییەکین

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی لەبارەی لافاوەكەی هەولێر و كەوتنەوەی قوربانی بڵاوكردەوە، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییەكان دەكات، دووپاتیشیدەكاتەوە، یەكێتی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چارەسەرکردنی پاشماوەی کارگەکان تاوتوێدەکات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، چارەسەرکردنی پاشماوەکانی کارگەکانە. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی…
Total
0
Share